بێگومان منداڵ کاتێک گەورە دەبێت و دەگاتە ئەو تەمەنەی کە تێدەگات ئیتر سەرنجی ڕەفتاری دەورووبەرەکەی دەدات وە شتیان لێوە فێر دەبێت بۆیە دایک و باوکان پێویستە زۆر ئاگاداری ڕەفتارەکانیان ببن.

لێرە باس لەو ڕەفتارانە دەکەین کە منداڵ سەرنجی دەدات:

١: چەند مۆبایل بەکاردەهێنی

٢: کاتی سترێس و توڕەیی چۆن ڕەفتار دەکەیت

٣: هەڵسوکەوتت چۆنە لەگەڵ هاوسەرەکەت یان کەسانی دەوروبەر

٤ :چۆن خۆت دەبینی و باسی خۆت دەکەیت

٥: چەند گرینگی بە لایەنی دەروونی و جەستەییت دەدەیت

٦: کاتێک پێت دەڵێت ( تەماشام بکە ) بەڕاستی سەرنجت لایەتی یان نا

٧: کاردانەوەت چۆنە کاتێک خۆت هەڵەیەک دەکەیت

٨: خۆشت ئەو یاسایانە جێبەجێ دەکەیت کە بۆ ئەوت داناوە

٩: دان بە هەڵەکانت دادەنێیت و داوای لێبوردن دەکەیت

١٠: لە بارودۆخە لە ناکاوەکان چۆن ڕەفتار دەکەیت