- بێگومان خێزان یەکەم شوێنە کە منداڵ پێی ئاشنا دەبێت هەر بۆیە ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە لەوەی کە ئەم منداڵە چۆن گەورە ببێ چۆن بیر بکاتەوە وە چۆن ڕەفتار بکات وە چۆن بژی
ئەرکی سەرەکی خێزان بریتیە لە پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی تەندرووست بۆ منداڵەکەی کە ئەم پەروەردەکردنە منداڵ ئامادە دەکات لەوەی کە چۆن بژی وە چۆن ڕووبەڕوی ئاستەنگیەکانی نێو کۆمەڵگە بێتەوە. لە ڕاستی دا هەبوونی پەیوەندیەکی پڕ سۆز و خۆشەویستی دایک و باوک وا لە منداڵ دەکا ئاسانتر ڕەوتە فێرکاریەکان وەربگرێ وە دەبێتە پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان. خێزان دەتوانێ تاکێکی بڕوا بە خۆبوو و دەروون ئارام و سەرکەوتوو پێشکەشی کۆمەڵگە بکات کە وا بکات ئەم تاکە سوود بۆ خۆیی و دەوروبەرەکەی بگەیەنێ بەمشێوەیە کۆمەڵگە پێش دەکەوێ. وە هەر خێزان دەتوانێ دەستی هەبێ لە پەروەدەیەکی نا تەندرووست و تێکدانی دەروونی منداڵ کە لە دوا ڕۆژ زیان بە خۆی و کۆمەڵگە دەگەیەنێ دەبێتە کەسێکی ئاژاوە گێڕ لە نێو ماڵ و لە نێو کۆمەڵگە