زۆرکات دایک و باوکان کۆمەڵێک پرسیار لە مێشکیان دروست دەبێت کە ئایا منداڵە تازە لەدایک بووەکەیان دەنگی دایکی دەناسێتەوە یاخود هەست بە دەور و بەری خۆی دەکات، دایک و باوکان هەمیشە ئەم جۆرە پرسیارانە لە خۆیان دەپرسن لەسەر کۆرپەکەیان.

بۆیە لێرە باس لە کۆمەڵێک زانیاری دەکەین لەسەر منداڵی تازە لەدایک بوو:

١: منداڵی تازە لەدایکبوو هەر لە سکی دایکییەوە دەنگی دایکی خۆی دەناسێتەوە.

٢: منداڵ دەتوانێت زمانی دایکی لەگەڵ زمانەکانی دیکە جیابکاتەوە.

٣: منداڵی ساوا بە شێوەیەکی سەرسورهێنەر دەتوانێت بۆنی شیری دایکی خۆی بکات.

٤:منداڵی ساوا هۆشیارانە پێناکەنێت تاوەکو تەمەنی دەگاتە ٦ بۆ ٨ هەفتە ئینجا هۆشیارانە پێدەکەنێت دەنگ و ڕوخسار دەناسێتەوە.

٥: منداڵ تاوەکو ١٨ مانگی ناتوانێت خۆی لە ئاوێنە بناسێتەوە.

٦: مێشکی منداڵ سەرسوڕهێنەر خێرا گەشە دەکات کە تاوەکو تەمەنی ٢ ساڵی %٨٠ مێشکی پێدەگات.

٧: ڕەنگی چاوی منداڵ لە یەکەم ساڵیدا دەکرێت بگۆرێت.

٨: منداڵی ساوا لە خولەکێکدا ٢ بۆ ٣ جار چاوی دەتروکێنێت لە کاتێکدا کەسی پێگەشتوو ١٥ بۆ ٢٠ جار چاو دەتروکێنێت.