بێگومان ڕەفتاری دایک و باوک لە پەروەردەکردنی منداڵدا کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەر منداڵ، هەر بۆیە پێویستە دایک و باوکان زۆر بە ئاگاییەوە ڕەفتار بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو منداڵێکی کەسایەتی بەهێز دروست بکەن.

لێرە باس لە کۆمەڵێک ڕەفتار دەکەین کە کاریگەری لەسەر کەسایەتی منداڵ هەیە و کەسایەتی منداڵ ناشرین دەکات:

١: گاڵتەکردن و ڕابواردن بە ڕوخسار و جەستە و دەنگی منداڵ.

٢: نازناو و ناو ناتۆرەی ناشرین.

٣: هاوارکردن بەسەریدا لەکاتی هەڵەکردن.

٤: شکاندنەوە و سەرزەنشت کردنی لە لای کەسانی دیکە.

٥: سزادانی توند کاتێک هەڵەیەک دەکات.

٦: پێکنین لەو کاتەی کە منداڵەکەت دەگری.