هەست دەکەیت پێستت وەک پێویست وەڵامی چارەسەرەکان ناداتەوە؟ یان هەرچەند گرنگی پێ دەدەیت، هێشتا کێشەکان هەر ماون؟ بێگومان تەنها بەکارهێنانی بەرهەم بەس نییە، بەڵکو دەبێت بزانیت چی ڕێگرە لە تەندروستی پێستت. لێرە باس لە کۆمەڵێک هۆکار دەکەین کە ڕێگرن لە باش بوونی پێستت:

١: کەم خەوی: چاکبوونەوەی پێست خاو دەکاتەوە و هەوکردن زیاد دەکات.

٢: کەمخواردنەوەی ئاو: نەبوونی شێداری پێویست.

٣: سیستەمی خۆراکی خراپ: بەرزبوونەوەی لە ناکاوی ڕێژەی شەکر دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی زیبکە.

٤: بەکارهێنانی بەرهەمی نەگونجاو بۆ پێست: زیان بە چینی پارێزەری پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی وروژاندن و سووربوونەوە.