بێگومان لە دنیای پەروەردەکردندا ڕەفتار و کرداری دایک و باوکەکان بەرامبەر بە منداڵ زۆر کاریگەری دروست دەکات زۆرجار بێ ئاگاین لە ڕەفتارەکانمان یاخود بێ ئاگاین لەو وشانەی کە دەری دەبڕین کە چ کاریگەرییەکی گەورە لەسەر منداڵ دروست دەکات بۆیە لێرە کۆمەلێک لەو ڕەفتار و گوفتارانە دەخەینە ڕوو:

١: خراپترین کات بۆ ئامۆژگاریکردنی منداڵ: کاتێک کە تۆ یان منداڵەکە توڕەن.

٢: خراپترین سزای دەروونی بۆ منداڵ: هەڕەشەی جێهێشتنە.

٣: خراپترین وشە بەرامبەر بە منداڵ بوترێت: نازانیت ، ناتوانیت.

٤: خراپترین ڕەفتاری دایک: جیاوازیکردنە لە نێوان منداڵەکان.

٥:خراپترین جۆری نەرمی لە پەروەردەکردن: لەبەر گریانی منداڵەکەت قسە و ڕەفتارەکانت بگۆڕیت.