ماوەی دووگیانی یەکێکە لە هەستیارترین و گرنگترین قۆناغەکانی ژیانی هەر ئافرەتێک، چونکە لەم ماوەیەدا جەستەی دایکەکە پێویستی بە بڕێکی زیاتری ماددە خۆراکییەکان دەبێت بۆ ئەوەی جگە لە پاراستنی تەندروستی خۆی، پشتگیری لە گەشە و پێکهاتنی کۆرپەلەکەی بکات. بۆیە لێرەدا ئاماژە بەو ماددە خۆراکیانە دەدەین کە گرینگن بۆ تەندروستی خانمانی دووگیان:

١: کالیسیۆم: گرینگە بۆ تەندروستی ددان و مێشک.

٢: ڤیتامینD: یارمەتیدەدات کالیسیۆم باشتر هەڵبمژێت بۆ گەشەی ئێسک گرینگە.

٣: ئاسن: گرینگە بۆ پێکهێنانی خوێنی زیاتر و گەیاندنی ئۆکسجین بە منداڵ.

٤: پڕۆتین: گرینگە بۆ گەشەی ماسولکە و ئەندامەکانی کۆرپەلە.

٥: فۆلیک ئەسید: گرینگە بۆ گەشەی مێشکی کۆرپەلە و کەمکردنەوەی کێشە لە کاتی لەدایکبوون.