ئەگەر خانمان ئارەزوو دەکەن بە خێرایی لە دوای سووڕی مانگانە دووگیان بن، ئەوا پێویستە ماوەی سووڕی مانگانەکە و ڕۆژی هێلکەدانانیان بزانن.


خانمان چۆن بزانن لە چ ڕۆژێکدا هێلکەیان دادەبەزێت؟


ئاستی هۆرمۆنەکانی جەستەی خانمان لە کاتی دەرچوونی هێلکە لە هێلکەدان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەم حاڵەتەش دەوترێت پڕۆسەی هێلکەدانان. بە شێوەیەکی ئاسایی پڕۆسەی هێلکەدانان بە نزیکەیی لە ناوەڕاستی سووڕی مانگانە دوای تەواوبوونی خوێنبەربوونی سووڕی مانگانە ڕوودەدات. بۆیە ئەگەر ماوەی سووڕێک بۆ سووڕێکی دیکەی مانگانە ٢٨ ڕۆژ بێت، ئەوا دەبێت خانمان بزانن لە نێو ٢١ ڕۆژی دوای تەواوبوونی خوێنبەربوونی سووڕی مانگانە پڕۆسەی هێلکەدانان ڕوودەدات.
بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ماوەی هێلکەدانان دیاری بکرێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، هەروەها دەبێت ئەوەش بزانرێت تۆوی پیاوان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەناو کۆئەندامی زاوزێی خانماندا دەمێنێتەوە، بۆیە ئەگەر لەو ماوەیەدا هێلکە لە هێلکەدان دەربچێت، ئەوا دەکرێت کرداری پیتاندن ڕووبدات.


ئایا دەکرێت لە دوای سووڕی مانگانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دووگیانبوون ڕووبدات؟
هەژماری ڕۆژەکانی سووڕی مانگانە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ماوەی پڕۆسەی هێلکەدانان، بۆیە بۆ تێگەیشتنی ئەم بابەتە پێویستە خانمان چاودێری سووڕی مانگانەیان بکەن. هەر بۆیە ئەگەر ماوەی سووڕی مانگانە درێژخایەن بێت، ئەوا نێوانی سووڕێک بۆ سووڕێکی دیکە کورت دەبێت، بەم شێوەیەش ڕەنگە ماوەی پڕۆسەی هێلکەدانان درەنگتر بکەوێت و بگاتە ڕۆژەکانی کۆتایی بەر لە کەوتنە سووڕێکی نوێ.


نیشانەکانی پڕۆسەی هێلکەدانانی خانمان چین؟
دەکرێت پڕۆسەی هێلکەدانانی خانمان چەندین نیشانەی هەبێت، لەوانە:

١: گۆڕانی پلەی گەرمی جەستەی خانمەکە: ئەگەر بە تێکڕایی ٠.٤ بۆ یەک پلە، پلەی گەرمی جەستەی خانمەکە بەرزبووەوە (بەڵام ئەم پلەیە دوای هەستان لە خەو و جوڵە نابێت هەژمار بکرێت و پێویستە پێش هەستان لە جێگا بپێورێت).

٢: گۆڕانی دەردراوەکانی ئەندامی زێی خانمان: لە ماوەی پڕۆسەی هێلکەدانان دەردراوەکانی زێ زیاتر لینج دەبن، بەهۆی ئەوەی جەستەی خانمەکە خۆی بۆ پڕۆسەی پیتاندن ئامادە دەکات.

٣: بوونی ئازار: بوونی ئازار لە ناوچەی لایەکی سک، کە بەهۆی دەرچوونی هێلکەوەیە لە هێلکەدان، هەرچەندە ئەم ئازارە بۆ ماوەی چەند خولەکێکە، بەڵام دەکرێت لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێر دووبارە ببێتەوە.