ئەو کوڕانەی باوکیان بە منداڵی کاتیان لەگەڵ بەسەر دەبەن بە رێژەی %٨٠ کەمتر توشی کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونی و خوێندن دەبنەوە
بۆچی؟
١: متمانە بە خۆبوون:
کاتێک باوک کات بۆ کوڕەکەی تەرخان دەکات، تۆۆێک لە ناخی دەچێنێت و کە دەڵێت ( تۆ گرینگیت و شایەنی ئەوەیت کاتت بۆ بۆ تەرخان بکەم) ئەمە دەبێتە پێوەرێک بۆ دروستبوونی متمانە بە خۆبوونێک کە لە تەمەنی نەوجەوانی و کامل بوون دەیپارێزێت لە هەستکردن بە کەمی.
٢- کارامەییە کۆمەڵایەتییەکان:
کوڕان لە ڕێگەی باوکیانەوە فێری چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەی دەرەوە دەبن. ئەو یاری و گفتوگۆیانەی لەگەڵ باوک دەکرێن، وەک قوتابخانەیەکی بچووک وایە بۆ فێربوونی ئەم لایەنە جیاوازانە:
١: چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان.
٢: کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەیی.
٣: ڕێزگرتن لە بەرامبەر.
٣- کەمبوونەوەی ئەگەری لادانی نەوجەوانی:
ئەو کوڕانەی پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ باوکیان هەیە، کەمتر پەنا دەبەنە بەر ڕەفتارە مەترسیدار و لادەرەکان (وەک ماددە بێهۆشکەرەکان یان توندوتیژی) لە تەمەنی نەوجەوانی چونکە ئەو بۆشاییە سۆزدارییەیان نییە کە پێویست بکات بە شتی هەڵە پڕی بکەنەوە.
٤- تەندروستی دەروونی:
ئامادەیی باوک یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی. باوک وەک پەناگەیەکی ئارام دەبینرێت، کاتێک کوڕەکە دەزانێت پشتیوانێکی هەیە، کەمتر لە شکست دەترسێت و باشتر دەتوانێت ڕووبەڕووی فشار و ئاستەنگییەکانی ژیان ببێتەوە.
وەڵامێک بنووسە