زۆرجار وا بڕوا دەکرێت شلبوونەوەی مەمک تەنها پەیوەندی بە هاوسەرگیری و منداڵبوونەوە هەبێت، بەڵام کچانیش بەهۆی چەند هۆکارێکی جیاوازەوە تووشی ئەم کێشەیە دەبن کە کار دەکاتە سەر متمانە بەخۆبوونیان.
سەرەکیترین هۆکارەکان:
١: گۆڕانکاری هۆرمۆنی: تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکانی وەک (ئیسترۆجین) بەهۆی سووڕی مانگانە یان نەخۆشییەکانی وەک کیسی هێلکەدان، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لاستیکیی شانەکان.
٢: بە تەمەنچوون: بە تێپەڕبوونی کات بەرهەمهێنانی (کۆلاجین) کەم دەبێتەوە، ئەمەش پێست شل دەکاتەوە
٣: خووی ناتەندروستی خواردن: خواردنی چەوری و شەکر و کەمی ڤیتامینەکانی وەک (C و E) کار دەکاتە سەر دروستبوونی کۆلاجین و تەندروستی پێست.
٤: وەرزش نەکردن: لاوازبوونی ماسولکەکانی سنگ بەهۆی کەمجووڵەیی، وا دەکات مەمک پاڵپشتییەکی سروشتی نەبێت و زووتر شل بێتەوە.
٥: بەکارھێنانی ستیانی نەگونجاو: لەبەرکردنی قەبارەی هەڵە یان ستیانی بێ کوالێتی کە پاڵپشتی پێویست بۆ کێشی مەمک دابین ناکات.
چۆن چارەسەر دەکرێت؟
١: ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی تایبەت بە ماسولکەکانی سنگ.
٢: بەکارهێنانی تێکەڵە سروشتییەکان لە ماڵەوە بۆ توندکردنەوەی پێست.
٣: هەڵبژاردنی ستیانی گونجاو کە بە تەواوی پاڵپشتی قەبارەی مەمک بکات.

