١: هەردوو چاو یان یەک چاوی منداڵەکە دەسووڕێتەوە بەرەو ناوەوە یاخود دەرەوە.
٢: چاوی منداڵەکە بە دوار یاری ناکەوێت و تەرکیزی لەسەر جوڵەکەی نییە کە لەبەردەمیدا دەجوڵێت لە لەیەکەوە بۆ لەیەکی تر.
٣: وا دەردەکەوێت چاوی منداڵەکە زۆر هەڵبەز و دابەز دەکات.
٤: وا دەردەکەوێت منداڵەکە بە بەردەوامی سەری لار دەکاتەوە کاتێک سەیری شتەکان دەکات.
٥: نیشانەکانی داخستنی بۆڕیەکانی فرمێسک یان هەوکردنی لەسەر دەردەکەوێت، ئەم نیشانانەش فرمێسکی بەردەوامی لەخۆدەگرێت لەگەڵ سووربوونەوە کە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
٦: هەبوونی هەستیاری زۆر داخستنی چاوی بەرامبەر ڕووناکی.
٧: زۆر گەورەبوون و تەمبوونی ڕەشێنەی چاو، یاخود هەبوونی تەنێکی سپی لە ناو بیلبیلەی چاو.

