بۆ ئەوەی منداڵەکەت چێژ لە سەیران و گەشت ببینێت واز لەم کارانە بهێنە!

١: واز بهێنە لەوەی کە پێویستە بە دڵی تۆ جل لەبەر بکات مافی هەڵبژاردنی پێبدە.

٢: واز بهێنە لەوەی کە بە زۆر وێنەی بگریت کاتێک کە حەز بەم کارە ناکات.

٣: واز بهێنە لەوەی کە جلەکانی پیس نەبێت وە بەم هۆکارە ڕێگە نەدەیت بە دڵی خۆی یاری بکات.

٤: سەیران و گەشت شوێن و کاتی ئامۆژگاری نییە، ئەمە واتای ئەوە نییە کە هەرچی کرد لێی قبوڵ بکەیت بەڵام بیرت بێت کە ئەویش بۆ چێژوەرگرتن هاتووە.

٥: لە بیرت بێت کە منداڵەکەت تەنها بۆ یاریکردن هاتووە بۆیە هەوڵ مەدە رێگری لێبکەیت لەوەی ئازاد بێت.

Related Posts

Recent Stories