چەند رێنماییەکی گەشتکردن بۆ خانمانی دووگیان!

ئەگەر باری تەندروستیت جێگیر بێت گەشتکردن لە کاتی دووگیانی سەلامەتە و دەشکرێت ببیته ئەزموونێکی خۆش بەڵام چەند ڕێنماییەک هەیە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەوەی دووربیت لە هەر ئاڵۆزییەکی تەندروستی.

١. باشترین کات بۆ گەشتکردن:
بەگشتی مانگی ٤ بۆ ٦ بە باشترین کات دادەنرێت بۆ گەشتکردن و لەم ماوەیەدا ڕشانەوە و دڵ تێکەڵاتنی سەرەتا کەم دەبێتەوە، وزەت زیاترە و مەترسییەکانی وەک لەبارچوون یان لەدایکبوونی پێشوەختە لە چاو سەرەتا و کۆتایی دووگیانییەکە کەمترن.

٢. پێش گەشتکردن ڕاوێژ بە پزیشک بکە:
پێش ئەوەی پلانی گەشتەکەت دابنێیت سەرەتا سەردانی پزیشک بکە و ڕەزامەندی لەو وەربگرە.

٣. ڕێنماییەکانی ناو گەشت (فڕۆکە یان ئۆتۆمبێل):

پێویستە هەموو سەعاتێک کەمێک پیاسە بکەیت. ئەگەر لە ناو فڕۆکە بوویت، هەوڵبدە کورسیی تەنیشت ڕێڕەوەکە بگریت بۆ ئەوەی ئاسانتر هاتووچۆ بکەیت.

پشتێنی دڵنیای لە ژێر سکت ببەستە.

جلی فراوان و پێڵاوی ئارام لە پێبکە.

٤. خواردن و خواردنەوە

بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە.

تەنها ئەو خواردنانە بخۆ کە باش کوڵاون، دووربکەوەرەوە لە سەوزەی نەشۆراوە، و گۆشتی کاڵ.

Related Posts

Recent Stories