١: ئەگەر شتم فڕێدا یان تووڕە بووم، ئەوە واتای ئەوە نییە منداڵێکی خراپم
من هێشتا فێر نەبووم چۆن بە قسە هەستەکانم دەرببڕم، وەک تووڕەبوون یان ماندووبوون. لەوانەیە ڕەفتارم تەنها ڕێگایەک بێت بۆ دەربڕینی ئەو هەستانەی کە لە ناخمدان، من پێویستم بە تێگەیشتن و باوەشکردن هەیە، نەک بە سزادان. چونکە یارمەتیم پێویستە تا دڵم ئارام بێتەوە.
٢: ونبوونی دایکم بۆ چەند کاتژمێرێک وام لێ دەکات تووشی دڵتەنگی بم و هەست بە نائارامی بکەم
منداڵ تێناگات کە دایکەکەی دەچێت بۆ کار یان دەچێت بۆ نەخۆشخانە یان شوێنێکی تر. ئەو تەنها دەبینێت دەنگی، بۆنی و گەرمی دایکەکەی لەدەست داوە. لەوانەیە وا بیر بکاتەوە کە دایکەکەی بۆ هەمیشە بەجێی هێشتووە، بۆیە تا کاتێک دووبارە بیبینێتەوە، بەردەوام دڵتەنگ و نائارام دەبێت.
٣: من تێبینی هەڵسوکەوتی دایکم و باوکم لەگەڵ یەکتری دەکەم
تەنانەت کاتێک منداڵ بچووکە، شێوازی هەڵسوکەوتی دایک و باوک لەگەڵ یەکتری دەبینێت و تێبینی دەکات. ئەگەر هەست بکات کە خۆشەویستی و ڕێز لە نێوانیاندا هەیە، ئەوا هەست بە ئارامی و ئەمنی دەکات و فێر دەبێت چۆن لەگەڵ خەڵکدا هەڵسوکەوت بکات. چونکە پەیوەندی نێوان دایک و باوک یەکەم نموونەی پەیوەندی هاوسەرگیرییە کە منداڵ لەبەردەستی دەبینێت.
٤: من توانای ئەوەم هەیە هەستەکانتان تێبگەم تەنانەت ئەگەر نەتوانم دەریببڕم
منداڵان لە تەمەنی زۆر بچووکەوە هەست بە دۆخی دەروونی دایک و باوک دەکەن. ئەگەر دایک و باوک دڵتەنگ یان نیگەران بن، منداڵیش کاریگەر دەبێت و زیاتر دەگریێت. دەبێت دایک و باوک بزانن کە، ئارامی و میهرەبانی گرنگترن لەوەی هەموو شتێک بێ کەم و کورتی بێت.

