١: بەردەوامبوون لەسەر کرێمە قوڕسەکانی زستان، لە زستاندا پێستت پێویستی بە کرێمی شێدارکەرەوەی زۆر سەخت و رۆنییە، بەڵام لە بەهاردا ڕژێنەکان چەوری زیاتر دەردەدەن.
زیانەکەی: بەکارهێنانی هەمان کرێمی قوڕس دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست و دروستبوونی زیبکەی ورد و چەوری ژێر پێست.
چارەسەر: گۆڕینی شێدارکەرەوە بۆ جۆری Lotin یان gel کە سووکترن و لەسەر بنەمای ئاو دروستکراون.
٢: پشتگوێخستنی دژەخۆر لە ڕۆژە هەورەکاندا زۆر کەس وا دەزانن چونکە بەهارە خۆر وەک هاوین توند نییە، یان لەبەر ئەوەی ئاسمان هەورە، پێویستیان بە دژەخۆر نییە.
زیانەکەی: تیشکی ( uva )کە بەرپرسە لە پیربوونی پێست و دروستبوونی پەڵە، لە پێست هەورەکانیشەوە بە هەمان هێز دەگاتە پێست و زوو چرچبوونی.
چارەسەر: بەکارهێنانی دژەخۆر بە لایەنی کەم( spf 30 ) و دووبارەکردنەوەی هەر ٢ کاتژمێر جارێک.
٣: زیادەڕۆیی لە تەقشیرکردن بەهۆی ئەوەی لە بەهاردا پێست زیاتر ئارەق دەکات و تۆزی زیاتر لێ دەنیشێت، خانمان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی زۆری سکراب یان تەقشیری کیمیایی بۆ ئەوەی پێستییان گەشاوە دەربکەوێت.
زیانەکەی: لە بەهاردا پێست بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و تۆزەوە هەستیارە زیادەڕەوی کردن لە تەقشیرکردن دەبێتە هۆی تێکشکاندنی قەڵغانی پارێزەری پێست سووربوونەوە و خورانی توند.
چارەسەر: هەفتەی تەنها یەک یان دوو جار تەقشیر بکە و دوای ئەوە ڕاستەوخۆ سیرەمی ئارامکەرەوە یان شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.

