تێکچوونی بەربەستی پێست کاتێک ڕوودەدات کە چینی دەرەوەی پێست ( بەربەستی شێ ) هێزی خۆی لەدەست دەدات و ناتوانێت پارێزگاری لە شێ بکات یان ڕێگری لە ماددە زیانبەخشەکان بکات.
نیشانەکانی تێکچوونی بەربەستی پێست ئەمانەن:
١: نیشانە دیارەکان:
١: وشکبوونەوەی زۆر: پێستت هەستی پێ دەکەیت توێکڵ فڕێ دەدات و زبر بووە.
٢: سووربوونەوە: پێستت هەمیشە سوورە و وا دیارە کە هەوکردنی هەبێت.
٣: زیبکە: کاتێک بەربەستەکە تێکدەچێت، بەکتریا بە ئاسانی دەچێتە ناو پێست و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیبکە.
٢: هەستە بێزارکەرەکان:
١: خوروو: هەست بە خوروویەکی بەردەوام دەکەیت کە تەنانەت بە کرێمیش ناڕوات.
٢: سووتانەوە: کاتێک هەر بەرهەمێکی ئاسایی وەک ( کرێمی شێدارکەرەوە ) بەکاردەهێنی، پێستت دەسوتێتەوە.
٣: تەنکبوون: هەست دەکەیت پێستت ڕاکێشراوە، بە تایبەت دوای شوشتنی دەموچاوت.

