١: کاتێک کەسێک قسە دەکات، سەیری بکە و سەرقاڵ مەبە.
٢: قسە بە کەس مەبڕە.
٣: هەڵەت کرد داوای لێبوردن بکە بە بێ پاساو هێنانەوە.
٤: ئەگەر شتێکت ڕشت خۆت کۆی بکەرەوە.
٥: سوپاس و دەستخۆشی بکە.
٦: بەڵێنەکانت بپارێزە.
٧: کەسێک هەڵەی کرد یان کەوت پێی پێمەکەنە.
٨: ئگاداری کاتەکانت بە.
٩: تۆنی دەنگت بەقەدەر وشەکانت گرینگە.
١٠: پێویست ناکات لە هەموو دەمەقاڵێیەک ببەیتەوە.
١١: هەموو بیرکردنەوەیەکت باس مەکە.
١٢: وشەی ( بە یارمەتیت ) بەکاربهێنە.

