هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ!

١: بۆماوەیی باوترین هۆکاری هەڵوەرینی قژە کە لە دایک و باوکەوە دمێنێتەوە.

٢: گۆڕانی هۆڕمۆنەکان وەکو کاتی دووگیانی منداڵبوون یاخود وەستانی سوڕی مانگانە.

٣: فشاری جەستەیی یان سۆزداری دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

٤: کەمی خۆراک وەک کەمی ئاسن، پڕۆتین، ڤیتامین بە تایبەت (ڤیتامینD,B12).

٥: بارۆدۆخی پزیشکی وەکو تێکچوونی غودەی دەرەقی.

٦: دەرمان هەندێک دەرمان بۆ ( خەمۆکی و پەستانی خوێن) دەبنە هۆی قژ هەڵوەرین.

٧: ستایلکردنی قژ گەرمی زۆر، توند بەستینی قژ. یان مانەوەی ماددە کیمیاییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر قژ وا دەکات زیان بە قژەکە بگەیەنێت.

Related Posts

Recent Stories