١: منداڵ ئارام دەبێتەوە و لە شەودا خەوێکی ئارامی دەبێت چونکە لەشی خاو دەبێتەوە.
٢: گریانی منداڵ کەم دەبێتەوە.
٣: سوودی هەیە بۆ گەشەی مێشکی منداڵ.
٤: بۆ منداڵانی تازا لە دایک بوو ئەگەر لە ڕۆژەکانی سەرەتای تەمەنیدا ڕۆژانە بیشێلیت ئەوا ئەگەری توشبوونی بە زەردووی کەم دەبێتەوە، وە ئەگەر زەردووی هەبێت ئەوا زوو جاک دەبێتەوە.
٥: کێشیان زیاد دەکات بە تایبەت ئەگەر زەیتێکی باش بەکاربهێنرێت بۆیان.
٦: ئەو دایکانەی تووشی خەمۆکی دەبن لە پاش منداڵبوون، دەتوانن کاتێکی زۆر بە شێلانی منداڵەکەیان بەسەر بەرن چونکە وەکە چارەسەرێک سوودی لێدەبیننن.

