منداڵەکەم ڕێگە نادات یەک هەنگاو لێی دوور بکەومەوە چی بکەم؟

زۆرێک لە دایکان گیرۆدەی ئەوەن هەر کە لەبەرچاوی مندالەکەیان ون دەبن، منداڵەکە دەست دەکات بە گریان و هاوارێکی وا کە وەک بڵێی کارەساتێکی گەورە ڕویداوە. ئایا دەزانیت بۆچی؟

مێشکی منداڵ چۆن لە دوورکەوتنەوە تێدەگات؟

بۆ منداڵێکی بچووک، تۆ تەنها دایک نیت ، بەڵکو سەرچاوەی ژیان و ئارامیت، کاتێک تۆ ون دەبیت، ئەوە وەک گەورە بیر ناکاتەوە کە ئێستا دەگەڕێتەوە بەڵکو لای ئەو:

١: ونبوون واتا نەمان: منداڵ تا تەمەنێکی دیاریکراو وا دەزانێت هەر شتێک لەبەرچاوی نەبوو، واتا ئیتر بوونی نییە. دوورکەوتنەوەی تۆ بۆ ئەو وەک کابوسێکی نادیارە کە چیتر ناگەڕێتەوە.

٢: هەڵەی خۆدزینەوە: گەورەترین هەڵە ئەوەیە کاتێک منداڵەکە سەرقاڵە، تۆ خۆت بدزیتەوە، بڕۆیتە دەرەوە ئەمە متمانەی منداڵەکە بە تەواوەی وێران دەکات و هەمیشە لە دڵەڕاوکێدا دە بێت کە نەکا لە پڕ ون ببێت

ڕێگا چارەکان بۆ ئەوەی متمانە بە منداڵەکەت ببەخشیت!

بۆ ئەوەی منداڵەکەت فێری چاوەڕوانی و گەڕانەوە بکەیت ئەم دوو هەنگاوە پەیڕەو بکە!

١: هەموو جوڵەیەکتی پێ بلێ: هەرگیز بە بێ ئاگاداری جێی مەهێڵە. تەنانەت ئەگەر بۆ چەند خولەکێکش بێت پێی بڵێ

٢: یاری ونبوون و گەڕانەوە بکە

تێبینی: ئەم گۆرانکاریانە لە شەو ڕۆژێکدا روونادات، منداڵ پێویستی بە کات و دووبارەکردنەوە هەیە تا متمانەی بۆ دروست دەبێتەوە و دەزانێت کە تۆ جێی ناهێڵیت.

Related Posts

Recent Stories