ئەم گرینگیانەی کوتان بۆ منداڵەکەت بزانە!

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کۆمەڵێک نەخۆشی و درم هەبوون کە بوونەتە هۆی مردن و کەمئەندامبوونی ملێۆنان مرۆڤ لە جیهاندا و لەو سەردەمانەدا مرۆڤایەتی بەدەستیەوە ناڵاندوویەتی، لە نموونەی ئەم نەخۆشییە کوشندانەدا لە کۆندا هەبووە ( سورێژە، کۆکە ڕەشە، وەناقە، سیل، ئاوەڵە، ئیفلیجی منداڵان…..)

لەبەر ئەوە داهێنانی کوتان بە شۆڕشێک دادەنرێت لە بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوە و هەندێکجار لەناوبردنی ئەو نەخۆشیانەدا وەکو ( نەخۆشی ئاوەڵە کە ئێستا لە جیهاندا نەماوە)

کوتان بە شێوەیەکی گشتی بەشێکی زیندوو یان نازیندووی ڤایرۆس یان بەکتریای نەخۆشیەکەیە، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ناچالاک دەکرێت و بە چەند پڕۆسەیکدا دەڕوات و دواتر بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەوەی سیستمی برگریی جەستە بناسێتەوە و بەرگری لە دژی دروست بکات.

لەو نەخۆشیانەی کە لە مرۆڤدا بەهۆی کوتانەوە بەرگری دروست دەبێت ئەمانەن ( سورێژە، ملەخڕە، سیل، کۆکە ڕەشە، ئیفلیجی منداڵان….)

ئەم ماددانە بە بڕی زۆر کەم بەکاردێن و کاریگەری لاوکییان نابێت بۆ مرۆڤ و هەندێک لەو ماددانە لە ناو جەستەی مرۆڤ خۆیدا بە سروشتی هەن ، وەکو ماددەی ( فۆرمەلدیهاید یان جیلاتین ) هەروەها هەندێک لەو ماددانە لە دەرمانی تریشدا هەن بۆ نموونە ئەلەمنێۆم، هاوکات هەندێکی دیکەیان لە خۆراکدا هەن وەک جیلاتین.

کوتان هۆکار نییە بۆ بیرکۆڵی یان ئۆتیزم یان لاوازبوونی بەرگری جەستە، بە پێچەوانەوە کوتان هۆکارە بۆ دروستبوونی بەرگری جەستە، دژ بە نەخۆشییەکان و پاراستنی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی.

لە لایەکی ترەوە هەندێک حاڵەتی دەگمەن هەن کە کوتانیان بۆ بەکارنایەت بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بەرگری جەستەی لاواز بێت بە هۆکاری بەکارهێنانی دەرمان یان بەهۆی نەخۆشییەکی وەکو شێرپەنجەوە یان ئەگەر کەسێک هەستیاریی توندی هەبوو بە جۆرێکی دیاریکراوی کوتان.

Related Posts

Recent Stories