گریان بۆ منداڵی ساوا بەسوودە؟

زۆربەی دایکەکان کاتێک منداڵەکانیان دەگرین وا دەزانن نەخۆشە یاخود ئازاری هەیە بۆیە بە پەلە لە باوشی دەکەن و ژیری دەکەنەوە بەڵام مەرج نییە منداڵێک کە گریا نەخۆش بێت یان کێشەیەکی هەبێت، لەڕاستیدا هەندێک جار ئەو گریانە بە سوودە، چەند توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویانە کە گریانی منداڵی ساوا سودێکی زۆر بە تەندروستی جەستەی و دەروونی منداڵەکە دەگەیەنێت، لەبەر ئەوە باشتر وایە دایکان و باوکان هەندێک جار واز لە منداڵەکانیان بهێنن تاوەکوو بگرین لە کاتێکدا دڵنیابن منداڵەکانیان هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە نەخۆش نین، برسیان نییە، گەرما یاخود سەرمایان نییە، گریان ماسوولکەی سییەکانی منداڵی ساوا بەهێز دەکات و پەرە بە توانای هەناسەدانی دەدات، بە تایبەتی یەکەم گریانی منداڵی ساوا لە کاتی لەدایکبوونیدا کە تەندروستی سییەکانی باشتر دەکات گریان بەسوودە بۆ ڕێکخستنەوەی خەوی منداڵ بە تایبەتی ئەوانەی تازە لە دایکبوون، بەڵغەم و ماددەی زیانبەخش یاخود هەر جۆرە گیراوەیەکی تر لە دەم و لوت و سییەکان دەردەکات هەروەها لە ڕێگەی گریانەوە منداڵەکان زیاتر هەست و سۆزی خۆیان دەردەبڕن زیاتر تێدەگەن و باشتر گەشە دەکەن.

Related Posts

Recent Stories