سۆنەری ڕەنگاو ڕەنگی دووگیانی چییە و کەی ئەنجام دەدرێت؟

سۆنەری دۆپلەر ( ڕەنگاو ڕەنگ ) بریتییە لە سۆنەرێک کە بەکاردەهێنرێت بۆ پێوانەکردن و وێنەگرتنی ڕۆشتنی خوێن لە خوێنبەرەکانی کۆرپەلە و ویڵاش و ناوکەپەتک، بۆ دڵنیابوون لەوەی کۆرپەلە خوێن و ماددە خوڕاکییەکان و ئۆکسجینی پێویست لە ڕێگەی منداڵدان و ناوکە پەتک وەردەگرێت.

کەی ئەنجامدەدرێت؟

١: سۆنەری دۆپلەر بە زۆری دوای هەفتەی بیستەمی دووگیانی ئەنجام دەدرێت، بەڵام ڕەنگە زووتر ئەنجام بدرێت لە هەندێک حاڵەتدا.

٢: لە حاڵەتە مەترسیدارەکان ئەنجام دەدرێت وەک دووگیانی بە دووانە، یان کاتێک کۆرپەلە بچووکترە یان گەورەترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا.

٣: کاتێک کێشەیەک هەبێت، بۆ دیاریکردنی هەر کێشەیەکی لێشاوی خوێن وەک خەستی خوێن کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر گەشەکردنی کۆرپەلە هەبێت.

Related Posts

Recent Stories