زۆرجار لە چەند مانگی یەکەمی دوای لەدایکبوون دەردەکەوێت، پەڵەی سوورە خورانی لەگەڵە و وشکە، پێویستی بە چاودێریکردنی پێست و بەرهەمی بێ بۆن و دوورکەوتنەوە لە گەرمی زۆرە بۆ نەهێشتنی نیشانەکان.
لە کوێ دەردەکەوێت؟
نێوچاوان، ڕوومەت، چەناگە، دەوری دەم، پێستی سەر، ئەژنۆ، ئانیشک، مەچەک، پاژنەی پێ، دەست.
هۆکاری چییە؟
١: بۆ ماوەیی
٢: وەڵامدانەوەی بەرگری زۆر چالاک
٣: تێکچوونی بەربەستی پێست
٤: سابوون و پاککەرەوەی بۆندار
٥: چەوری ئاژەڵە ماڵییەکان
٦: گەرمی و ئارەقەکردنەوە
٧: بەکارهێنانی بۆن
چۆن چارەسەری بکەین؟
١: بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی بێ بۆن
٢: بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانە ستیرۆیدەکان لە حاڵەتی پێویست و بە ڕێنمایی دکتۆر
٣: پاککردنەوەی بە ئاوی شلەتێن و پاککەرەوەی بێ بۆن
٤: بەکارهێنانی جل و بەرگی نەرم و /100 لۆکە دوور کەوتنەوە لە قوماشی دەستکرد.
٥: جلەکان بە پاککەرەوەی بێ بۆن بشۆ
٦: دوورکەوتنەوە لە شوێنی زۆر گەرم
٧: دوورکەوتنەوە لە ماددە کیمیاییە توندەکان و بەرهەمە بۆنخۆشەکانی منداڵان و دوکەڵی جگەرە.
کەی پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت؟
باشترە زووتر دەرمان و ڕێنمایی وەربگرێت پێش گەیشتن بەم حاڵەتانە
١: ئیلتیهابکردنی برینەکە
٢: تێکچوونی خەو یان گریانی بەردەوامی منداڵەکە

