ژیانی دایکایەتیم گۆڕا دوای ئەوەی:

١: وەستام لە بەراوردکردنی منداڵەکانم بە منداڵانی دیکە.

٢: توڕەییەکان و فشارەکانی ژیانم تێکەڵ بە ژینگەی منداڵەکەم نەکرد.

٣: تێگەیشتم منداڵ لە دژی من ناجوڵێتەوە و سروشتی خۆی بەو جۆرەیە.

٤: وازم هێنا لەوەی من نموونەی بم ، منداڵەکەم نموونەیی بێت ئێمە مرۆڤین لێگەڕێ بژین بەو جۆرەی کە ئاسوودەین.

٥: ئەو کاتەی درکم کرد کە منداڵەکەم خێرا گەورە دەبێت، وەکو میوانێکە لە لام وەک ئازیزترین میوان مامەڵەی لەگەڵ دەکەم.

٦: خۆم فێرە کارامەیی و سیاسەتی دایکایەتی کرد، یارمەتی دام لە کۆنتڕۆڵکردنی تورەییم، گەڕانەوەی هاوسەنگی دەروونیم، ئاسوودەی منداڵەکەم و پەروەردەیەکی تەندروست.

٧: کاتم بۆ منداڵەکەم تەرخان کرد هەموو ڕۆژێک بێ دابڕان، لەو کاتەی خۆم لە ناو ئازاری دەروون و ژاوە ژاوی دوونیا بووم منداڵەکەم نەکردە قوربانی.

٨؛ قبوڵم کرد هەرچەندە بە ئەزموون بم هێشتا پێویستم بە فێربوونی زیاترە، دایک ناوەستێت لەبەرە و پێشبردنی خۆی و زانیاریەکانی چونکە بەردەوام دەگۆڕێت.

Related Posts

Recent Stories