کەی منداڵەکەم ئامادەیە بۆ خواردن؟ زۆربەی دایکان دەپرسن ٤ مانگی یان ٦ مانگی؟

پزیشکان دەڵێن ( ٦ ) مانگی باشترینە، بەڵام سەیری ئەم نیشانانە بکە لە منداڵەکەتدا:

١: سەر ڕاگرتن: بتوانێت بە جوانی سەری ڕابگرێت و نەلەرزێت.

٢: حەزی خواردن: کاتێک تۆ نان دەخۆیت، سەیری دەمت دەکات و دەیەوێت دەستی بۆ ببات.

٣: دیارنەمانی ڕەفتاڕی زمان: کاتێک کەوچکێک دەبەیتە لای دەمی، بە زمانی ڕەتی ناکاتەوە.

٤: دانیشتن: بتوانێت بە یارمەتی پشتی کورسی یان سەرین دانیشێت.

یاسای ( ٣ ) ڕۆژە: هەر خواردنێکی نوێ تاقی دەکەیتەوە ، ٣ ڕۆژ بە تەنها ئەم خواردنەی بدەرێ و هیچ خواردنێکی تری لەگەڵ تێکەڵ مەکە بۆ ئەوەی بزانیت هەستیاری پێ هەیە یاخود نا.

خواردنە قەدەغەکراوەکان ( زۆر گرینگە ) ئاگاداری ئەم ٤ خواردنە بە بۆ منداڵی خوار یەک ساڵی مەترسیدارە!

١: هەنگوین: مەترسی ژەهراویبوونی هەیە بۆ منداڵی خوار یەک ساڵی.

٢: خوێ و شەکر: گورچیلەی منداڵ بەرگەی خوێ ناگرێت و شەکریش ددانەکانی تێکدەدات و ڕاهاتنی خراپ دروست دەکات.

٣: شیری مانگا: پێش تەمەنی یەک ساڵی بۆ خواردنەوە نابێت، چونکە هەرسکردنی قوڕسە ( تەنها لە خواردن دەتوانرێت کەمێکی تێ بکرێت)

٤: چەرەزات: مەترسی خنکانی زۆرە، دەبێت بە هاڕاوی یان وەک کەرەی فستق بە بڕی زۆر کەم بەکاربهێنرێت.

Related Posts

Recent Stories