کۆمەڵێک هۆکار هەن کە وا دەکەن کێشی منداڵەکەت زیاد نەکات!

بۆچی سەرەڕای ئەوەی خواردنی باش دەدەم بە منداڵەکەم بەڵام کێشی منداڵەکەم زیاد ناکات؟

هۆکارە سەرەکییەکانی زیاد نەکردنی کێشی منداڵ ئەمانەن؟

١: کەمخوێنی: منداڵ هەرچەندە خۆراکی باش بخوات، ئەگەر کەمخوێن بێت کێشی زیاد ناکات، ئەمەش بە سەرەکیترین هۆکاری ئەم حاڵەتە دادەنرێت.

٢: ڕشانەوە: بە تایبەتی ئەو منداڵانەی گرفتی زمانەی نێوان سورێنچک و گەدەیان هەیە، هۆکارێکی کاریگەرە بۆ زیاد نەبوونی کێش.

٣: قەبزی: یەکێکی دیکە لە هۆکارە سەرەکییەکان

٤: بەدخۆراکی: ئەو منداڵانەی کە ریخۆلەیان بە باشی ماددە خۆراکییەکان هەڵنامژێت، سوود لەو خۆراکانە وەرناگرن کە دەیخۆن، چونکە جەستەیان ماددە خۆراکییەکان دەکاتە دەرەوە، بە جۆرێک ئەگەر مندڵەکە دوو ژەم بخوات، چوار بۆ پێنج جار پیسایی دەکات.

٥: هەوکردنی ڕیخۆلەکان: هەوکردنی ریخۆڵەکان دەکرێت هەر یەکێک لە سکچوون، ڕشانەوە، سکئێشە بە دوای خۆیدا بهێنێت.

٦: هەوکردنی ڕێڕەوی میزەرۆ

گرینگە بزانرێت، هەندێکجار هۆکارەکەی کەمی بەهای خۆراکییە لە ژەمەکانی منداڵەکەدا، هەر بۆیە گرینگە ژەمەکانی منداڵان تەندروست و هەمەجۆر بن و بڕی پێویست لە پڕۆتین و ڤیتامینەکان و کانزاکانیان تێدابێت.

Related Posts

Recent Stories