١: منداڵان لەگەڵ گەورە بوونیان کاردانەوەیان بۆ دەنگەکانی دەووروبەریان زۆر باش دەبێت وە دەزانن کە دەنگەکان لە چ ئاڕاستەیەکەوە هاتوون بۆیە ئەگەر منداڵەکەت کاردانەوەی نیە ئەوا پێویستە چارەسەری بکەیت.
٢: کاتێک لەسەر سک دایدەنێیت سەری بەرز دەکاتەوە ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ماسولکەکانی بەرەو بەهێزبوون دەڕوات بۆیە کاتێک منداڵ ئەم کردارە ئەنجام نادات پێویستە چاودێری تەندروستی منداڵەکەت بکەیت.
٣: لە کاتی شیرپێدان سەیری دایکی دەکات، منداڵان لەگەڵ گەورەبوونیان زیاتر سەیری دەوروبەریان دەکەن وە زیاتر ورد دەبنەوە لە دەوروبەریان بۆیە کاتێک منداڵان ئەم ڕەفتارەیان نابێت ئەوا پێویستە چاودێری بکرێت.
٤: کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر هەموو شتەکانی دەوروبەریان، منداڵان لەگەڵ گەورە بوونییان درک بە شتەکانی دەوروبەریان دەکەن وە کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەریان بە تایبەت ئەگەر بە شتێک بێزار ببن ڕاستەوخۆ بە گریان هەستی بێزاربوونی خۆیان دەردەبڕن.