کاتێک منداڵەکەت دەنێریتە قوتابخانە کۆمەڵێک ڕێنمایی بکە!

١: ڕێنمایی بکە لەوەی کە مەرج نیە هەر لە سەرەتای چوونی بۆ قوتابخانە هاوڕێ پەیدا بکات، ئەم بەرچاو ڕوونیە وای لێ دەکات خۆی لەگەڵ کەشی قوتابخانە بگونجێنێت.

٢: ڕێنمایی بکە کە پێویست ناکات لە مامۆستاکەی بترسێت، زۆرێک لە منداڵان سەرەتای چونیان بۆ قوتابخانە وێنەیەکی ترسناک بەرامبەر بە مامۆستا دروست دەکەن بۆیە ڕێنماییان بکە کە مامۆستا هەمیشە هاوکاریان دەبێت.

٣: ڕێنماییان بکە ئاساییە کە هەڵە بکەن و هەموو شتێک نەزانن، مرۆڤەکان لە هەڵە کردنەوە فێردەبن.

Related Posts

Recent Stories