ڕۆڵی دایک و باوک لە دروستکردنی هەستی باوەڕبەخۆبوون لە منداڵدا

خێزان بە تایبەت دایک و باوک ڕۆڵێکی یەکجار گەورە دەگێڕن لە دروستکردنی هەستی باوەڕبەخۆبوون لە منداڵدا . پێویستە دایکان و باوکان ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن و ئەرکی سەرشانیانە کە ئەم هەستە لە منداڵدا دروست بکەن چونکە دواجار نەبوونی هەستی باوەڕبەخۆبوون بۆشاییەکی گەورە لە کەسایەتی منداڵ دروست دەکات کە کاریگەری دەبێت لەسەر هەموو ژیانی. پێویستە دایکان و باوکان فێر ببن منداڵەکانیان پەروەردە بکەن نەوەکو تەنها گەورەی بکەن ئەویش بە گرینگی دان بەوەی کە چۆن کەسایەتیەکی بەهێز بۆ منداڵ دروست بکەن بێگومان هەبوونی کەسایەتیەکی بەهێز لە منداڵدا وا دەکا ژیانی داهاتووی ئاسان بکات توشی ئاستەنگی کەمتر بێتەوە. دایکو باوکان دەبێت لەوە تێبگەن کە باشترین شت کە پێشکەش بە منداڵەکەتی بکەی ئەوەیە کە پەروەردەیەکی تەندروستی بکەی وە کار لەسەر کەسایەتی منداڵەکەت بکەی یەکێک لە بابەتە گرینگەکان ئەوەیە

: چۆن وابکەین هەستی باوەڕبەخۆبون لە منداڵ دا دروست بکەین

لەکاتی کڕینی هەر پێداویستیەکی ناو ماڵ پرسی پێ بکە

بهێڵە خۆی جلوبەرگی خۆی هەڵ بژێرێ

لە کۆبوونەوە خزانیەکاندا پشتگیری بکە لەوەی بەژداری لە قسەکردن بکات

بهێڵە لە بابەتە خێزانیەکاندا ڕای خۆی دەرببڕێ

پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی بەهێز بکە

کاتێک دەڵێ لەو شوێنە بووم یاخود لەگەڵ ئەو کەسە بووم باوەڕی پێ بکە

گرینگی بە حەزو ئارەزووەکانی بدە

ئەرک و بەرپرسیارەتی پێ بدە

وشەی (باوەرم پێتە) بەرامبەری بەکار بهێنە وەکو: باوەڕم پێتە کە سەرکەوتوو دەبیت ، باوەڕم پێتە کە دەتوانی ئەم کارە بکەیت

Related Posts

Recent Stories