باشترین تەمەن بۆ منداڵبوون لە نێوان ( ٢٠ بۆ ٣٠ ) ساڵیدایە باشترین و گونجاوترین تەمەنە چونکە
لە ڕووی بایۆلۆژیەوە:
١: سەرەتای بیستەکان تا سەرەتای ٣٠ ساڵی بەرزترین توانای منداڵبوونە.
٢: کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە ئاڵۆزیەکانی دووگیانی.
٣:کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە بارودۆخی کرۆمۆسۆم.
پێش تەمەنی ٢٠ ساڵی بە گونجاو دانانرێت کە ئافرەتان دووگیان ببن بە ( دووگیانبوونی هەرزەکاری ) ناوی دەبەن چونکە لەم تەمەنەدا ئافرەتەکە هێشتا لەشی باش نیە بۆ ئەم پڕۆسەیە لەبەر ئەوەی هێشتا لەشی منداڵە.
پاش تەمەنی ٣٥ ساڵیش باش نیە لەبەر ئەوەی جۆری هێلکەکان دەگۆڕێت کە ئەمەش ئەگەری دروستبوونی کێشە لە منداڵدا دروست دەکات.

