چۆن ڕۆتینی خەوێکی باش بۆ منداڵەکەم دروست بکەم؟
- کاتی خەوتن و لەخەو هەستان بە شێوەیەکی بەردەوام دابنێ چونکە ڕێک و پێکی لە کات وا دەکا جەستە خۆی بۆ پڕۆسەی خەو ئامادە دەکا
- (٢٠ بۆ ٣٠) خولەک پێش خەوتن هەوڵ بدە کەشێکی ئارام بۆ منداڵەکە دروست بکە
- دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خەوتن ژورێکی فێنك، تاریک، بێدەنگ
- دانانی جلوبەرگی تایبەت بە خەوتن
- سنوردارکردنی بەکارهێنانی( مۆبایل ئایپاد تەلەڤیزێۆن ) بە لایەنی کەمەوە کاتژمێرێک پێش خەوتن
- ئاگاداری خواردن و خواردنەوە بە وەک ( شوکولاتە ، چای)
- هاندانی چالاکی جەستەیی ڕۆژانە ئەمە یارمەتی دەرە بۆ باشتر خەوتن
- هەبوونی سەبر وە بەردەوامی بۆ ئەوەی منداڵەکەت ڕۆتینێکی باشی خەوتنی هەبێ