بێگومان زۆ گرنگە کە دایک و باوکان گرینگی بە حەزی منداڵەکەیان بدەن لەگەڵ گرینگی پێدانەکە گرینگە کە دایک و باوکان هاوسەنگیەکی باش بۆ حەزی منداڵەکەیان دابنێن. بۆیە ئێمە لێرە دووجۆر لە دایک و باوکان دەخەینە ڕوو:
جۆری یەکەم: ئەو جۆرە دایک و باوکانەن کە بە هیچ جۆرێک گرینگی بە حەزی منداڵەکانیان نادەن وە بە چاوێکی کەمەوە سەیری حەزی منداڵەکانیان دەکەن کە ئەمە کاریگەریەکی گەورە لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەکات زۆر جار وا لە منداڵ دەکات لە رقی بێ باکی دایک و باوک لاساری بکات لە ژیانی ڕۆژانەدا وە گوێ بە ئامۆژگاریەکانی دایک و باوکی نەدات وە توشی تووڕەیی بێ هۆکار و عینادی دەبێتەوە.
جۆری دووەم: ئەو دایک و باوکانەن کە گرینگیەکی زۆر بە داواکاری منداڵ و حەزو ئارەزووەکانیان دەدەن واتا منداڵ داوای هەر چیەک بکات لە هەر کات و ساتێک بێ بۆی جێبە جێ دەکەن . کە ئەمەش بێگومان کاریگەری خراپ لەسەر منداڵ بە جێ دەهێلێ وا لە منداڵ دەکات منداڵێکی خۆپەرست و خۆسەپێنی لێ دەربچێت.
( ٥ ) خاڵ دەخەینە ڕوو کە چۆن هاوسەنگی بۆ حەزی منداڵ دابنێین :
گوێگرتن: پێوستە گوێ لە حەز و داواکاری منداڵەکەت بگری سەرەتا بەر لەوەی کە ڕازی بیت یاخود دژیان بیت بۆ ئەوەی هەست بەوەبکا کە ڕێزی دەگیرێت و هەستی متمانەیی لە لا دروست ببێ.
هەڵسەنگاندنی پێویستیەکە: پێویستە لە خۆت بپرسی کە ئایا ئارەزوەکە خواستێکە یان پێویستیەکە تا چەند دابینکردنی پێداویستیەکە دڵخۆشیان دەکات و پێی ئاسودە دەبن.
سنور دابنێ:ئەگەر ئارەزوەکە گونجاو نەبوو بە ڕوونی و بە هێمنی هۆکارەکەی ڕوون بکەرەوە. سنورەکان ئاسایش دابین دەکەن و بەهاکانیان فێردەکەن.
پێشکەشکردنی جێگرەوە: لە بڕی ئەوەی تەنها بڵێی نەخێر، بژاردەی تر پێشنیار بکە. ئەمەش فێری چارەسەرکردنی کێشەکان و خۆڕاگریان دەکات.
پابەندبە بە بڕیارەکەت: زۆر گرینگە کە بڕیارێک دەدەی پابەند بیت پێیەوە چونکە ئەمە کاریگەری دەکاتە سەر کەسایەتیت لەبەرامبەر منداڵدا . واتا کاتێک بڕیاری ئەوەت دا کە شتێک بۆ منداڵەکەت نەکەی دەبێ زۆر وریا بی لەوەی کاردانەوەی منداڵەکەت کارت تێ نەکات و بڕیاری خۆت بگۆڕی چونکە ئەمە وا لە منداڵەکە دەکات هەموو کات بە کاردانەوەکانی بڕیارەکەت بگۆڕێ.