چۆن منداڵ فێرە جەستە پارێزی بکەین ؟

ناساندنی بەشەکانی جەستە : پێویستە منداڵ کە دەگەنە ئەو تەمەنەی درک بە شتەکان دەکەن. پێویستە ئەندامەکانی جەستەی خۆیان بناسن ئەرکی دایک و باوکە کە شەرم لە بابەتەکە نەکەن و بە ڕوونی ناوی ئەندامەکانی جەستە فێرە منداڵەکانیان بکەن

ڕوونی بکەرەوە:بۆ منداڵەکەت کە لە کاتی مەلەکردن چ شوێنک پێویستە بە داپۆشراوی بمێنێتەوە

ڕێزگرتن لە سنورەکان: تێیان بگەیەنە کە مافی ئەوەیان هەیە بڵێن ( نا ) بۆ دەست لێدان لە شوێنی نەخوازراو تەنانەت گەر ئەندامانی خێزانەکەی خۆشی بوون

تێیان بگەیەنە: کە ئەندامەکانی جەستەت تایبەتن بە خۆت تەنها خۆت دەتوانی دەستیان لێ بدەی وە بیان بینی مافی کەس نیە کە دەست لە ئەندامی جەستەت بدا وە بیان بینێ

دەستلێدانی سەلامەت وە نا سەلامەت: دەبێت منداڵان لەوە تێ بگەیەنی کە هەندێک دەست لێدان هەیە ئاساییە و تەنها بۆ دەڕبرینی خۆسەویستیە وەکو( باوەشکردن) بەڵام کاتێک دەستلێدان نائاسایی دەبێ کە هەست بە ناڕەحەتی بکەن وە هەست بە بەزاندنی سنورەکان بکەن

نەبوونی ترس: منداڵەکەت بەهێز بکە وە فێری بکە کە دەبێت کاردانەوەی توندی هەبێت بەرامبەر بە کەسێک کە سنوری دەبەزێنێ وە مافی خۆیەتی بڵێ (نەخێر)

Related Posts

Recent Stories