بێگومان ئێمەی مرۆڤ کاتێک لە دایک دەبین هیچ شتێک لەسەر ئەم دونیایە نازانین دەبێت یان دایک و باوک یاخود دەوروبەر یاخود لەگەڵ گەورە بوونمان ئەزموونی شتەکان بکەین و فێر ببین بێگومان ئێمەی مرۆڤ چەندە فێر بکرێین لەوەی کە چۆن ژیان بکەین دواجار هەر پێویست دەکا خۆمان بیروو باوەڕی تایبەت بە خۆمانمان هەبێ بۆ ژیان کردن چونکە دروست بوونی هەر یەکێک لە ئێمە جیاوازە وە ژینگەی هەر یەکێک لە ئەمە کە تێدا گەورە دەبێت جیاوازە هەر یەکێک لە ئێمە بە پێی ئەو ژینگەی کە لێی گەورە دەبێت وە بە ێپی ئەوەی تا چەند دەیەوە فێر ببێ ژیان دەکا …. بێگومان دایک و باوک ئەرکی سەر شانیانە کە منداڵان ئامادە بکەن لەوەی کە گەورە بوون بتوانن بەرامبەر بە دژواریەکانی ژیان خۆ ڕاگر بن بۆ ئەوەی توشی داڕمانی دەروونی نەبن. بێگوومان نەبوونی هۆشیاری ژیان کردن وا لە تاک دەکا توشی سەختی زۆر وە نائومێدبوون و داڕمانی دەروونی و بڕیاردانی هەڵە لە ژیاندا دەکات . بێگومان هۆشیاری بۆ هەر قۆناغێکی تەمەن جیاوازی هەیە دەبێت دایک و باوکان هۆشیار بن لەوەی کە بە پێی قۆناغەکان هۆشیاری بدەن بە منداڵ
:ئەو هۆشیاریانەی کە پێویستە بە منداڵ بدرێ
فێرکردنی هۆشیاری سۆزداری: یارمەتیان بدەن لە ناوهێنان و تێگەیشتن لە هەستەکانیان . کاتیک منداڵان تێگەیشتن لەوەی هەست بە چی دەکەن دەتوانن ئاسانتر لە خۆیان و لە دەوروبەریان تێبگەن
ببە بە نموونەی خۆڕاگری : لە ڕێگەی کردارەکانی خۆتەوە نیشانیان بدە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ شکست، نائومێدی، یاخود فشار بکەیت . منداڵان بە سەیرکردن زۆر شت فێر دەبن
هاندانی چارەسەرکردنی کێشەکان: لە بڕی ئەوەی هەموو شتێکیان بۆ چاک بکەیتەوە، ڕێنماییان بکە لە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیانەوە.پرسیاریان لێ بکە وەکو (پێت وایە دەتوانیت چی بکەیت )
ئاسایکردنەوەی شکست: ئەوە ڕوون بکەوە کە شکست هێنان بەشێکی سروشتی ژیان و فێربوونە ئەوەی کە گرینگیە بەردەوامبوونە لە هەوڵدان
فێرکردنی کاراماییە سەرەتاییەکانی ژیان: متمانەی پێ بدە لەوەی کە کارێک ئەنجام بدات وەکو ( چێشت لێنان، چاکردنەوەی یاریەکانی ، بەژداریپێکردنیان لە ئەرکەکانی نێو ماڵدا ) ئەمە وا دەکات هەست بە توانای خۆیان بکەن
چاندنی بەها و ئامانج: بەهاکانی وەکو ( میهرەبانی ، ڕاستگۆیی، کۆڵنەدان ) ئەمانە هەموو هەستی بەهێزیان پێ دەبەخشێ لە کاتە سەختەکانیان
دروستکردنی بیری بەرەوپێشچوو: دەست خۆشیان لێ بکە لەو کارانەی کە دەیکەن وە پیشگیریان لێ بکە دوربکەوە لە ڕەخنەگرتن لە کارەکانیان تا بەردەوامبن لە هەبوونی بیری بەرەوپێشچوو
دروست کردنی پەیوەندی تەندروست: دڵنیا ببەوە لەوەی پەیوەندیەکانی تەندروستە وە پشتگری بکە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەزموون لە دەوروبەرەکەی وەربگرێ