چۆن منداڵە بچووکەکەت خۆشەویستیت بۆ دەردەبڕێت؟

١: هەمیشە هەوڵدەدات لێتەوە نزیک بێت، ئەوە شێوازی منداڵانە بۆ ئەوەی بڵێن کە تۆ شوێنی سەلامەتی منیت.

٢: هەمیشە هەوڵدەدات شتەکانی هاوبەشی پێ بکات لەگەڵت، وەک: خواردن، یاری یاخود هەر شتێک کە ئەو دڵخۆش بکات هەوڵدەدات هاوبەشی پێ بکات.

٣: زۆر جار هەوڵدەدات لە ڕێگەی قسەیەک یان ڕەفتارێک خۆی بە جیاواز بنوێنێ بۆ ئەوەی سەرنجت ڕابکێشێ و خۆشەویستی پێ ببەخشی.

٤: هەمیشە هەوڵ دەدات لە باوەشت بگرێ بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە نیشانی بدات کە ئاسودەیە لەگەڵت وە خۆشی دەوێێت.

٥: هەوڵدەدات یارمەتیت بدات لە پاک کردنەوەی ماڵ یاخود لە کاتی چێشت لێنان بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە تۆگرینگی بۆ ئەو.

٦:هەمیشە وشەی ( دایکە ) زۆر دووبارە دەکاتەوە بۆ ئەوەی هەست بکات کە پەیوەندی لەگەڵت بەهێزە.

٧:هەمیشە هەوڵدەدەن تۆ ببەن بۆ ئەوەی یاریان لەگەڵ بکەی وە سەیری یاریە دڵخوازەکەیان بکەی وە سەیری دەستکەوتە بچووکەکەیان بکەی ئەوە شێوازێکی تری هاوبەشیکردنی خۆشیەکانیانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشیان دەوێ.

٨: کاتێک کە دڵتەنگیت هەوڵدەدات لە باوەشت بگرێ و ماچت بکات ئەمە جوانترین دەربڕینی خۆشەویستیانە.

٩: هەمیشە هەوڵدەدەن بە پێکەنینت بهێنن جا لە ڕێگەی رەفتارێکەوە بێت یاخود سەماکردنەوە بێت ئەوان زۆر حەزدەکەن کە تۆ زەردەخەنە بکەیت.

Related Posts

Recent Stories