چۆن منداڵەکەم فێرە باوەش نەکەم؟

فێری باوەش بوون بوونی نییە منداڵ پێویستی بە باوەش هەیە وەک چۆن پێویستی بە ئۆکسجین و شیر هەیە، باوەش بۆ منداڵ تەنها ( ناز ) نییە بەڵکو پێویستیەکی بایۆلۆژییە بۆ گەشەی مێشک و هەستەکانی.

باوەش چی لە مێشکی کۆرپە دەکات؟

١: ڕێکخستنی سیستەمی دەمار: کاتێک منداڵ لە باوەش دەگریت، لێدانی دڵی و هەناسەدانی ڕێک دەبێتەوە.

٢: دەردانی هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین: باوەش هۆڕمۆنی خۆشەویستی دەردەکات کە دڵەڕاوکێی منداڵ ناهێڵێت.

٣: هەستکردن بە ئاسایش: منداڵێک کە باوەشی پێویستی پێ دەدرێت، لە داهاتوودا کەسایەتییەکی بڕوابەخۆبوو و سەربەخۆتری دەبێت.

بۆچی منداڵەکەم تەنها لە باوەشدا ئارام دەبێتەوە؟

چونکە منداڵ بۆ ماوەی ٩ مانگ لە ژینگەیەکی زۆر تەسک، گەرم و پر لە لێدانی دڵی تۆدا بووە، دوای لە دایکبوون، جیهانی دەرەوە بۆ ئەو زۆر گەورە و ترسناکە، باوەشی تۆ تاکە شوێنە کە هەست دەکات هێشتا پارێزراوە.

Related Posts

Recent Stories