چۆن ببین بە دایک و باوکێکی ئارام؟

١: ڕۆتینێکی سادەت هەبێت: هەمیشە هەوڵ بدە ڕۆژانە کاتێک تەرخان بکەیت بۆ ڕۆتینەکانی خۆت وە ئەنجامیان بدەیت.

٢: کاتێک توڕە بویت لەگەڵ منداڵەکەت قسە مەکە: چونکە زۆربەی مرۆڤەکان لە کاتی توڕە بوون خۆیان لەدەست دەدەن وە ناتوانن کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوت و قسەکانیان بکەن.

٣:دووربکەوە و هەناسە بدە: لە ڕۆژەکەت کاتێک تەرخان بکە بۆ خاڵی کردنەوەی دەروونت بۆ ئەوەی بە ئارامی بمێنیتەوە.

٤:پێشبینیەکانت کەم بکەوە: هەمیشە ئەوەت لە بیر بێت کە مەرج نیە منداڵەکەت هەمیشە نمرەی بەرز بەدەست بهێنێ یاخود هەمیشە ڕەفتاری ڕاست ئەنجام بدات.

٥: ئارامبە لەگەڵ خۆت و منداڵەکەت: ئارامی تۆ وا دەکات پەیامەکانت جوانتر بگەیەنێت.

٦:کاتێکی بێدەنگت هەبێت: لە ڕۆژەکەت کاتێک تەرخان بکە کە بەتەنها بیت وە بێدەنگ بیت بۆ ئەوەی کەمێک لە دەنگە دەنگ و جەنجاڵی ڕۆژەکەت دووربکەویتەوە.

٧:لە پەروەردەکردنی منداڵەکەت خۆت لەدەست مەدە: زۆرجار دایک و باوکان هێندە سەرقاڵی پەروەردەکردنی مندڵەکەیان دەبن خۆیان لە بیر دەکەن لە کاتێک زۆر گرینگە بە درێژایی پڕۆسەی پەروەردە کردن دایک و باوکان خۆیان پەروەردە بکەن.

٨:کۆببەوە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت: ئەو کۆبوونەوانە وا دەکەن کە هەستی ئارامیت پێ ببەخشن وە کەمێک لە ڕۆتینی ڕۆژانە بە دوورت بگرێت.

Related Posts

Recent Stories