نوستن لەسەر دەم یان گەدە: یەکێک لەو شێوازانەی نووستن کە مەترسیدارە بۆ ژیانی منداڵی ساوا، چونکە پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر سنگ و کۆئەندامی هەناسە، ئەگەری هەیە منداڵ لەم بارودۆخانەدا بخنکێت بەوەی هەوا بە باشی ناچێت بۆ سییەکانی.
نوستن لەسەر یەکێک لە لاکان: ئەم شێوازی نوستنە بۆ منداڵی ساوا تەندروست نییە، چونکە منداڵ ناتوانێت کۆنتڕۆڵی جوڵەکانی بکات، ڕەنگە لەم جۆرە نوستنەدا منداڵەکە بجوڵێت و بچێتە سەر سنگ و بەو جۆرە بنوێت کە مەترسیدارە بۆ تەندروستی منداڵەکەت.
نوستن لەسەر جێگەی زۆر نەرم: ئەم جۆرە نوستنە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی جوڵەی منداڵ ئەگەر لەم دۆخەدا منداڵ بکەوێتە سەر سک، لەکاتی تەنگە نەفەسیدا ناتوانێت شێوازی نوستنەکەی بگۆڕێت بەهۆی قوڵی و زۆر نەرمی جێگەکە.
نوستن لەسەر هەمان جێگەی دایک و باوک: نابێت منداڵ لەسەر هەمان جێگەی دایک و باوک بنوێت، رەنگە لە کاتی نوستندا دایک یان باوکەکە خۆیان بدەن بەسەر مندالەکەدا زیانی پێبگەیەنن، مرۆڤ لە دۆخی نوستندا ااگاداری خۆی نیە بەمەش بێ ااگادەبێت لە دۆخی منداڵەکەی.

