پێنچ گۆڕانکاری سەیر لە کاتی دووگیانیدا!

١: گۆڕانکاری لە مێشکی دایک: ئافرەتی دووگیان زۆر جار هەست بە لە بیرچوونەوە و سەختی لە سەرنجدان و بیرکردنەوە دەکات، ئەمەش لەبەر سێ هۆکار ڕوودەدات:

١: گۆڕانکاری هۆرمۆنەکانی جەستە

٢: کەم خەوی

٣: زۆر بیرکردنەوە لە پاراستنی کۆرپەلە

٢: گەورەبوونی پێیەکان: زۆرێک لە خانمان هەست دەکەن پێڵاوەکانیان تەسک بۆتەوە یان چیتر بۆیان نابێت بەلام لەبەر چی؟

هۆکارەکەی گەورەبوونی پێی خانمەکەیە ئەمەش لەبەر هۆڕمۆنێکە بە ناوی ( relaxin ) ئەم هۆڕمۆنە ڕیبات و شانەکانی پێ خاودەکەنەوە بە شێوازێک کە قەبارەی پێیەکان گەورەتر دەبن و پان دەبن.

٣: بەهێزبوونی بۆنکردن: هەندێک خاتوون زۆر هەستیار دەبن بە بۆنەکان، وەکو بۆنی موعەتەڕ، خواردن، جگەرە و ماددەپاککەرەوەکان گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی هەستی بۆنکردن، ئەمەش بۆ ئەوەیە هەتا دایکەکە بپارێزێت لە خواردنی خراپ، هەندێک جار هەستی بۆنکردن هێندە بەهێز دەبێت کە دەبێتە هۆی هێڵنج و ڕشانەوە.

٤: بینینی خەونی سەیر: زۆربەی خانمان لە کاتی دووگیانیدا خەونی سەیر دەبینن کە هەستیارە و نزیکە لە ڕاستی، و هەندێکجاریش ترسناکە و زۆر بە ئاسانی بە بیریان دێتەوە. ئەمەش هۆکارەکەی قەلەقی و فکرکردنەوەی زۆرە لەسەر کۆرپەلەکەیان و زۆر بەبیرهاتنەوە لە شەودا لەگەڵ گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانی جەستە.

٥: تۆخبوونی پێست لە هەندێک شوێنی جیاوازدا: لەوانەیە خانمی دووگیان هەست بە تۆخبوونی پێستی بکات لەسەر سکی، ملی و دەموچاوی، تەنانەت دەست و پێیەکانیشی، بەڵام هۆکارەکەی چییە؟

بەهۆی دەردانی هۆڕمۆنەکانی دووگیانەوە ئەو خانانەی کە ڕەنگ بە پێست دەدەن هەڵدەستێت بە دەردانی میلاتۆنین کە بۆیەی پێستەو و دەبێتە هۆی تۆخبوونی پێستەکە.

Related Posts

Recent Stories