پێنج هەنگاوی گرینگ بۆ ڕزگارکردنی منداڵ کاتێک خواردن یاخود هەر شتێکی تر لە قوڕگی دەمێنێتەوە

١: ئارامیت بپارێزە بۆ ئەوەی منداڵەکەت نەشڵەژێ و بارودۆخەکە خراپتر نەکا
٢: لە پشتی منداڵەکەت بوەستە و قۆڵەکانت لە کەمەری دابنێ
٣: بە دەستێک مشتێک دروست بکە و لەسەر منداڵەکە دای بنێ
٤: بە دەستەکەی ترت مشتەکە بگرە و بەخێرایی فشار بخە سەر سکی لە سەرو لە خوار
٥: بەردەوام بە هەتا ئەو کاتەی ئەو شتە لە بۆری هەناسەی منداڵەکە دەر دەچێ

Related Posts

Recent Stories