١: وازبهێنە لە بەراوردکردنی منداڵەکانت بە کەسانی تر ئەمە وادەکات کار لە کەسایەتیان بکات.
٢: وازبهێنە لە پشتگوێخستنی پشودانی خۆت، پشودان کارێکی خۆپەرستانە نیە.
٣: وازبهێنە لەوەی هەمووکات بڵێی (بەڵێ) بۆ هەموو شتێک، ئەو شتانەی کە ناڕەحەتت دەکەن ڕەتیان بکەرەوە.
٤: وازبهێنە لە پاککردنەوە، کاتێک کە منداڵەکان دەیانەوێ یاری بکەن و چێژوەربگرن.
٥: وازبهێنە لەوەی هەست بە تاوان بکەیت لە کاتی پشوودان، پشودان بەشێکە لە ژیان وە مافێکی سەرەتایی تۆیە.