(٤) نیشانەی گرینگ لەکاتی دووگیانیدا کە پێویستە یەکسەر پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکەیت!

١: سەرئێشەی بەردەوام و توند: بە تایبەت ئەگەر لەگەڵیدا ڵێڵ بینینت هەبوو، لەوانەیە نیشانەی بەرزی بێت لە فشاری خوێن.

٢: خوێن بەربوونی زێ: هەر جۆرە خوێنێک ( کەم یان زۆر ) پێویستی بە ڕاوێژی پزیشک هەیە.

٣: کەمبوونەوەی جووڵەی کۆرپە: دوای هەفتەی ٢٨، ئەگەر هەستت کرد جووڵەی منداڵەکەت کەم بووەتەوە یان وەستاوە، چاوەڕێ مەکەو پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە.

٤: ئازاری توندی سک یان گرژبوون ( پێش هەفتەی ٣٧ ): گرژبوونی ڕێک و بە ئازار لەوانەیە نیشانەی لەدایکبوونی پێشوەختەبێت.

Related Posts

Recent Stories