٤ خاڵ کە خۆزگە دەخوازیت ساڵی یەکەمی دایکایەتیت بتزانیبوایە

١:زۆر ئاساییە کە بیری ڕۆژانی پێش دایکایەتیت بکەیت. بەڵام مانای ئەوە نیە کە تۆ سوپاسگوزاری ئێستات نیت.

٢:زۆر ئاساییە کە وا هەست بکەیت کە کەسایەتیت لە دەست داوە. بەڵام دەبێت بزانیت کە کەسایەتیەکی زۆر بەهێزترت دروست کردووە.

٣:ئاساییە کاتێک کە کۆرپەکەت لە دایک دەبێت هەست بە دڵەڕاوکێ بکەیت. بەڵام گرینگ ئەوەیە بە تێپەڕبوونی کات دڵەڕاوکێکەت کەم ببێتەوە.

٤:زۆر ئاساییە کە هەموو بەشەکانی دایکایەتی خۆتت خۆش نەوێت. چونکە هەندێک لە بەشەکانی دایک و باوکایەتی بوون بە دڵەڕاوکێیە. ئەمە بەو مانایە نایەت کە تۆ منداڵەکەت خۆش ناوێت.

Related Posts

Recent Stories