نزگرە (hiccup) لای منداڵی تازە لەدایکبوو دیاردەیەکی زۆر باوە و زۆربەی کات نیشانەکان هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە. لە ڕاستیدا زۆرێک لە کۆرپەکان تەنانەت پێش لەدایکبوونیش لە ناو منداڵدانی دایکیشیان تووشی نێزگرە دەبن.
هۆکارەکانی نزگرە چیین؟
پڕبوونی گەدە: کاتێک منداڵەکە شیرێکی زۆر دەخوات یان بە خێرایی دەیخوات، گەدە پڕ دەبێت و فشار دەخاتە سەر پەردەی پەنچک ئەمەش دەبێتە هۆی گرژبوونی و دروستبوونی نزگرە.
قوتدانی هەوا: لە کاتی شیرخواردندا ئەگەر منداڵەکە هەوا هەڵبمژێت، دەبێتە هۆی تێکچوونی کرداری هەرسکردن و نزگرە.
گەشەی کۆئەندامی دەمار: بەهۆی ئەوەی کۆئەندامی دەمار هێشتابە تەواوی گەشەی نە کردووە، ئەو دەمارانەی پەیوەندییان بە پەردەی پەنچکەوە هەیە زووتر دەوروژێن.
چۆن یارمەتی منداڵەکە بدەیت؟
زۆربەی کات نزگرەکە خۆی لەسەرخۆ دەوەستێت، بەڵام دەتوانێت ئەم ڕێگایانە تاقی بکەیتەوە:
١: قرقێنە بە منداڵەکەت بکە: لە کاتی شیرپێدان ناوە ناوە ڕایبگرە و یارمەتی بدە قرقێنە بکات ( بۆ نموونە دوای ٦٠ بۆ ٩٠ ) مل شیر یان کاتێک مەمکەکەی دەگۆڕیت ئەمە وا دەکات هەوای ناو گەدە کەم بکاتەوە.
٢: شێوازی شیرپێدان ڕاست بکەرەوە: هەوڵبدە منداڵەکەت بە شێوەیەک ڕابگریت کە سەری لە ئاستی گەدەی بەرزتر بێت ( نزیکەی ٤٥ پلە ).
٣: هێواشکردنەوەی شیرپێدان: ئەگەر منداڵەکەت زۆر بە پەلە شیر دەخوات هەوڵبدە زوو زوو پشووی پێ بدەیت.
٤: بەکارهێنانی مژۆکە: هەندێکجار مژۆکە یارمەتی ئارامکردنەوەی پەردەی پەنچک و وەستاندنی نزگرە دەدات.
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
هەرچەندە نزگرە ئاساییە، بەڵام لەم حاڵەتانەدا باشترە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت:
١: ئەگەر نزگرە بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر لە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو.
٢: ئەگەر بووە هۆی ئەوەی منداڵەکە نەتوانێت بخەوێت یان بە باشی شیر بخوات.
٣: ئەگەر منداڵەکە لە کاتی نزگرەدا نیشانەی تری وەک ڕشانەوەی زۆر بوو یان دڵەڕاوکێی توند هەبوو کە رەنگە نیشانەی گەرانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بێت.

