هۆکاری زۆری نێزگرەی منداڵ چییە؟

نزگرە یەکێکە لەو حاڵەتەی کە بە درێژایی تەمەنمان دووچاری بووین و دووچاری دەبین، بۆ چاکبوونەوەشی ڕەنگە زۆرێکمان چەندین رێگەی جیا جیا بەکاربهێنین وەک: ( ڕاگرتنی هەناسە و هەناسە وەرگرتن بۆ چەند چرکەیەک ، خواردنەوەی ٧ قووم ئاو).

یەکەک لە هۆکارەکانی نزگرە بریتییە لە گرژبوونەوەی پەردەی نێوان ناوسک و دڵ یان ناوپەنچکە، کاتەک ئەم پەردەیە گرژ دەبێتەوە وادەکات بە شێوەیەکی خێراتر و بەردەوام مرۆڤ هەناسە بدات ئەمەش وا دەکات ناوچەی glottis لە قوڕگدا بە خێرایی دابخرێت و بکرێتەوە.

ئەم کردارە زیاتر لە نێو کۆرپەی تازە لەدایکبوودا ڕوودەدات بە تایبەت دوای ٩ هەفتە لە لەدایک بوونیان بە جۆرێک کە بە ڕێژەی ٨ بۆ ١٤ جار دووجاری نزگرە دەبن بۆ هەر کاتژمێرێک ئەمەش دەکرێت بەردەوام بێت تا تەمەنی کۆرپە دەگاتە ٢٤ هەفتە.

هەروەها دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی پەش ٣٧ هەفتە لە دایک دەبن لە رۆژێکدا بۆ ماوەی ١٥ خولەک نزگرە دەیان گرێت

یەکێک لە تازەترین توێژینەوەکان لەسەر نزگرە لە منداڵانی تازە لەدایک بوو دا ئەنجامدراوە و لە مانگی ١٢ ساڵی ڕابردوودا بڵاوبۆتەوە ئەوەی دەرخەستووە هەرکاتێک ئەو پەردەی ناو پەنچکە لە کۆرپەی تازە لەدایکبوودا گرژدەبێتەوە ئەوا ڕاستەوخۆ سێ شەپۆل لە مێشکیاندا دروست دەبێت کە شەپۆلی سێیەم وەک ئەو شەپۆلە وایە کاتێک مرۆڤ گوێی لە دەنگە دەنگ دەبێت.

توێژەران پێیان وایە کۆرپەکان کاتێک گوێیان لە دەنگی نزگرەی خۆیان دەبێت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هەستەوەرە دەمارکان کە ناوپەنچک بە مەشکەوە دەبەستێتەوە چالاک دەبێت بەمەش کۆرپەلە زیاتر دووچاری نزگرە دەبێت تا کاتی خاو بوونەوەی ئەو پەردەیە، چونکە مێشک ئاماژەکان دەنێرێت بۆ هێورکردنەوەی خێرای ئەو پەردەیە بەمەش زۆرجار گرژبوونی زیاتر ڕوودەدات.

Related Posts

Recent Stories