لە ماوەی دووگیانیدا ئازاری پشت حاڵەتێکی باوە، سەرەکیترین هۆکاری ئەم ئازارەش ئەو گۆڕانکاریانەیە کە بەسەر هۆڕمۆنەکاندا دێت لە ماوەی دووگیانیدا.
هۆکارەکانی ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانی ئەمانەن:
١: گۆرانکاریە هۆڕمۆنییەکان کاریگەری لەسەر جومگەکانی ناوچەی حەوز و بڕبڕەی پشت هەیە، ئەمەش وادەکات بەستەرەکانی تا ڕادەیەک نەرم ببن، بۆ ئەوەی پڕۆسەی منداڵبوون ئاسانتر ببێت.
٢: بە پێوە وەستانی ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی زۆر.
٣: قەڵەوی و زیادبوونی کێش لەو ماوەیەدا.
٤: ئەو خانمانەی لە پێش دووگیانیدا ئازاری پشتیان هەبووە لە کاتی دووگیانیدا ئازارەکەیان زیاتر دەبێت.
چۆن ئەم ئازارە کەم دەکرێتەوە؟
١: وەرزشکردن لە ژێر چاودێری کەسانی شارەزای چارەسەری سروشتی.
٢: لە پێکردنی پێڵاوی نەرم و نزم، هەروەها دوورکەوتنەوە لە پێڵاوی بەرز.
٣: پاڵکەوتن لەسەر لای چەپ، چونکە پاڵکەوتن لەسەر پشت ئازارەکە زیاتر دەکات.
٤: پشوودانی پێویست.
٥: لە حاڵەتی پێویست دەتوانیت ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت، بۆ ئەوەی ئەگەر پێویستت بە دەرمان بوو بۆت بنوسێت.

