نیشانەکانی هەستیاری ؟

کاردانەوەی جەستە بۆ هەستیاری لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە دەگۆرێت ئەم وەڵامدانەوەیە چەند خولەکێک یاخود چەند کاتژمێرێک دوای بەرکەوتن بەو خواردنەوە یان خواردنی ڕوودەدات.

١: پێست: سووربوونەوە و خوران و، ئەگزیما، هەڵئاوسان هەوکردن و خورانی لێوەکان و زمان و دەم.

٢: کۆئەندامی هەناسە: ئاوی لووت، پژمین، کۆکە، خیزە خیزی سەر سنگ، هەناسەتووندی.

٣: کۆئەندامی هەرس: ئازاری گەدە، دڵتێکهەڵچوون و ڕشانەوە و سکچوون.

ئاگاداربە جیاوازن؟

کێشەی هەرسی خۆراک: کۆئەندامی هەرس هێشتا پێنەگەیشتووە، هێواشترە ئەبێتە هۆی سکچوون و غازات ئازاری سک لەگەڵ تێپەڕبوونی کات باش ئەبێت.

هەستیاری بە خۆراک: هەستیاری کۆئەندامی بەرگری جەستە دەگرێتەوە و لەکاتی خواردنی ئەو ماددەیەی کە هەستیاری دروست دەکات کۆئەندامی بەرگری جەستە وەلامدانەوەی دەبێت.

Related Posts

Recent Stories