نشانەکانی تێکچوونی هۆڕمۆن لای ئافرەتان ئەمانەن:

١: زیادبوونی بەردەوامی کێشی جەستە: تەنانەت لەگەڵ پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن.

٢: کەمخەویی و تێکچوونی سیستەمی خەو: ڕەنگە یەکێک بێت لە نیشانەکانی تێکچوونی هۆڕمۆنەکان.

٣: ئارەقکردنەوەیەکی زۆر نا ئاسایی: یەکێک لە هۆکارەکانی برییتیە لە تێکچوونی هۆڕمۆنەکان و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەیە.

٤: ماندویی و بێهێزی بەردەوام: تێکچوونی هۆڕمۆنەکان دەبێتە هۆی نەهێشتنی تەرکیز و ماندویی و هەستکردنی زۆر بە بێتاقەتی، تەنانەت بۆ ئەو چالاکییانەی ماندووبوونێکی زۆرێشی ناوێت.

٥: حەزی زۆر بۆ خواردن: تەنانەت دوای تێرخواردنیش کەسەکە حەزی بۆ خواردن دەچێت، ئەوەش یەکێکە لە نیشانەکانی تێکچوونی هۆڕمۆن لای ئافرەتان.

٦: ناڕێکی سووڕی مانگانە: سوڕی مانگانە ماوەکەی لە نێوان (٢١ تاوەکو ٣٥) ڕۆژدایە بەڵام دواکەوتنی سووڕی مانگانە بۆ زیاتر لە دوو مانگ و دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکە ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە تێکچوونی هۆڕمۆن.

٧: ژانە سەری بەردەوام: ڕەنگە یەکێک بێت لە ئەنجامەکانی ناتەواوی دەردانی هۆڕمۆنەکان لای ئافرەت.

Related Posts

Recent Stories