لە ماوەی هەرزەکاری منداڵەکەتدا ڕەفتارەکانت کاریگەریەکی گەورە دروست دەکەن بۆ سەر مندالەکەت. هەرزەکاری کاتێکی گۆڕانکاری گەورەیە لە ڕووی جەستەیی، سۆزداری و کۆمەڵایەتیەوە. بۆیە گرینگە پشتگیری بکەیت بە بێ ئەوەی کۆنترۆڵی بکەیت. بۆیە هەندێک خاڵ دەخەینە ڕوو کە تێیدا چۆن بتوانین پەیوەندیەکی بەهێز و تەندروست درووست بکەین.
١: پیشتیوانیان بە: با دان بە هەستەکانیان بنێن هەتا ئەگەر بە تەواویش لییان تێنەگەیت. با بزانن کە ئاساییە کە هەست بە سەرلێشێواوی، توڕەیی، یان دڵنیا نەبوون بکەن.
٢:دانانی سنووری ڕوون بەڵام نەرم و نیان: پیشانیان بدە کە دەبێت لە ژیانیان فێر ببن کە سنورێک هەیە کە پێویستە ئاگاداری بن و نەیبەزێنن. بۆیان ڕوون بکەوە کە بۆچی ئەم سنورانە دادەنرێت و بۆچی گرینگن.
٣:ڕێز لە سەربەخۆییان بگرە: کاتیان پێ بدە بۆ هەڵبژاردنەکانیان تەنانەت ئەگەر شتانێکی بچوکیش بوون. دووربکەوە لە زۆر کۆنتڕۆڵکردنیان.
٤: ڕەنگدانەوەی ڕەفتارەکان لە خۆتدا: ڕاستگۆیی، سەبر، نەرم و نیانی، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشار و نائومێدی. پێویستە بە ڕەفتارەکانت پەیامیان پێ بگەیەنیت زۆرجار ڕەفتارەکانت زیاتر لە قسەکان سودیان پێ دەبەخشێت.
٥:بە ئازادی باسی هەموو لایەنەکانی ژیان بکەن: دوورمەکەوە لە بابەتەکانی وەکو ( سێکس، گەشەکردنی جەستە، فشارە دەروونیەکانیان، ماددەهۆشبەر) هەوڵبدە ئەم بابەتانە بە ڕاشکاوی و بێ شەرم بۆیان ڕوون بکەیتەوە.
٦: ستایشی هەوڵدانیان بکە نەک تەنها سەرکەوتنەکانیان: هانیان بدە بۆ ئەو شتانەی کە بەرژەوەندی ئەوانی تێدایە. وە ستایشی هەوڵەکانیشیان بکە ئەمە متمانەبوونێکی گەورە لە ناوخۆیان دروست دەکات.
٧: دروستکردنی متمانە: پێویستە هەرزەکارەکەت بزانێت کە دەتوانێت متمانەت پێ بکات، تەنانەت ئەگەر سنورەکانیش تێپەڕێنێت.
٨:پەیوەندیەکی پتەو دروست بکەن: هەمیشە کات تەرخان بکەن بۆ قسەکردن وە بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە حەزتان پێی هەیە.
٩: شتەکان بە تاکەکەسی وەرمەگرە: لەوانەیە هەرزەکارەکان مەزاجی بن زۆر جار بێ ئەدەب بن ئەمە زۆرجار پەیوەندی بە ململانێی ناوخۆیان هەیە. پێویستە ئارامگربیت و کاردانەوەی توندت نەبێت.